![]() |
![]() |
|
| به صفوف گریلاهای حزب حیات ازاد کردستان (پژاک )بپیوندید (بژی سه روک ئاپ‌و ) |
|
کووژرانی جاشێکی دیکه‌ی ڕه‌ژیم - ئه‌مجاره‌یان
له سه‌رده‌شت
کووژرانی جاشێکی دیکه‌ی ڕه‌ژیم
به پێی سه‌رچاوه‌کانی ڕه‌ژیمی ئێران له ماوه‌ی ڕۆژه‌کانی ڕابڕدوو دا جاشێکی ئه‌و ڕه‌ژیمه له شه‌ڕێک له دژی گه‌ریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان کووژراوه. جاشێک به پاشناوی " ژاله" له لایه‌ن گه‌ریلاکانی PJAK و له ئه‌نجامی ئۆپێڕاسیۆنی هێزه‌کانی ڕه‌ژیم له ناوچه سنووریه‌کانی سه‌رده‌شتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، دراوه‌ته به‌ر گولله و کووژراوه و ژووماره‌یه‌کیش پاسدار بریندار بوون. ڕه‌ژیم به مه‌به‌ستی چه‌واشه کردنی ڕووداوه‌که باس له‌وه ده‌کات که گۆیا ئه‌وانیش له گه‌ریلاکانی PJAK یان کووشتووه، به‌ڵام خه‌ڵکی هه‌رێمه‌که و شاهیدان ئه‌و یه‌که ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه. تا ئێستا PJAK یش له‌م باره‌وه هیچ داخوویانیه‌کی نه‌داوه... سه‌رده‌شت: شه‌ڕ و پێكدادان له نیوان په‌ژاك و هێزه‌كانی سوپای
پاسدارانی ئێران له ئه‌نجامی شه‌ڕو پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران و گه‌ریلاكانی په‌ژاك له نزیكی گوندی "پاراست" سه‌ر به شاری "سه‌رده‌شت"ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سێ سه‌ربازی ئێران و دوو كه‌س له گه‌ریلاكانی په‌ژاك كوژران و نزیكه 6 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. په‌یامنێرمان له شاری سه‌رده‌شت پێ راگه‌یاندین: شه‌وی رابردو شه‌ڕوپێكدادانێكی قورس له نێوان هێزه‌كانی په‌ژاك و سوپای پاسداران له نزیك گوندی پاراستی ئه‌و شاره رووی داوه كه له ئاكامدا سێ سه‌ربازی ئێرانی و گه‌وره جاشێكی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به ناوی "ژاڵه" كوژراوه و هه‌روه‌ها دووكه‌س له گه‌ریلاكانی په‌ژاكیش گیانیان له‌ده‌ست داوه و سێ كه‌سی دیكه‌شیان بریندار بوونه و دواتر ته‌رمه‌كانیان بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه ئێران به‌رده‌وامه له دروست كردنی دیوار له سه‌ر سنووركانی هه‌رێمی كوردستان به درێژاییی چوار كیلومه‌تر و مه‌به‌ست له‌و كاره رێگرتن له هاتووچووی نائاساییی له نێوان رۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان ، له لایه‌ن كاربه‌ه‌ستانی ئێرانه‌وه راگه‌یاندرابوو. |
|
+ نوشته شده در
پنجشنبه بیست و دوم شهریور 1386ساعت 9:44 توسط هه لو |
|
|
صفحه نخست پست الکترونیک آرشیو |
| درباره وبلاگ |
هر کس در بر قراری ازادی و دموکراسی تلاش نکند یا مفهوم ازادی را درک نکرده است یا لیاقت ازاد زیستن را ندارد
|
| نوشته های پیشین |
|
اسفند 1386 آبان 1386 مهر 1386 شهریور 1386 مرداد 1386 تیر 1386 فروردین 1386 اسفند 1385 بهمن 1385 دی 1385 آذر 1385 آبان 1385 مهر 1385 شهریور 1385 مرداد 1385 |
|
RSS
|